٢١ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٥:٢١
ئەمریکا بەنیازی ڕووخاندنی دەوڵەتی سووریایە

پسپۆڕێکی پرس و بابەتی ڕامیاریی وتی : سناریۆی جۆربەجۆرەکانی ئەمریکا لە سووریا هەمووی لەپێناو ڕووخاندنی دەوڵەتە هەڵبژێردراوەکەی "دیمەشق"ە.

سارا فلاندرز  لە نیۆیۆرکی ئەمریکاوەلە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی پرێس تی وی  وتی  کە هەموو هەوڵەکان لەوان  جێبەجێ کردنی تیرۆریستەکان ، چەکدارکردنیان و گۆڕینی ناو و شێوازی چالاکییەکانیان  هەموو نیشانەی ورە و ئیرادەی واشینگتۆن بۆ گۆڕینی دەوڵەتی سوریایە.

فلاندرز هەروەها  پێداگری کرد  کە ئەمریکا  لە هەموو تاقمەکانی چەکداری نەیاری دەوڵەتی سوریا داکۆکی دەکات.

ئەم لێکۆڵەرە ئەمریکیە وتیشی  : هەندێ  تاقم کە بە ناوی ڕێکخراوی نەتەوەکان و ڕێکخراوەکانی نادەوڵەتی  لە سوریا سەقامیان گرتووە، ئەوانیش بڵیندگۆی پڕۆپاگەندەی شەڕی ئەمریکا لەو وڵاتەن.

سارا فلاندرز  وتیشی کە تیرۆریستەکان لە سوریا  بە پێی داکۆکییەکانی عەرەبستان، قەتەر، ئیسرائیل و تورکیا لە خزمەتی ئامانجەکانی  واشینگتۆن دان.

ئەم کارناسە وتی ئەمریکا  تاقمە چەکدارەکانی جۆربەجۆر لە سوریا  دەخاتە گیانی یەکتر و ئەم وڵاتەی تووشی بشێوی کردووە بە چەشنێک کە زۆرتر لە نیوەیەک لە خەڵک، ئاوارە بوونە...

کۆتایی کورتە نامە/310